لە شەمامک
سێ کەس کەوتنە ناو خەزانی نەوتەوە و گیانیان لەدەستدا
964+
ئەحمەد شەمزینی – هەولێر
هێشتا خێر و شەڕ دابەشنەکرابوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ شۆفێرێک دوو کارمەندی بەرگری شارستانی هەولێر کەوتنە ناو خەزانی نەوتەوە و گیانیان لەدەستدا
پەیامنێری 964 کاتژمێر 4.30 خولەکی بەیانی دەبیستێ سێ کەس کەوتوونەتە ناو خەزانی نەوتی پاڵاوگەی کۆچەر لە ناحیەی شەمامک، هەر زوو دەگاتە شوێنی رووداوەکە و سۆراغی دەکات، شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر زانیارییەکەی پشت راستکردووەتەوە و بۆ 964 وتی، وایە شۆفێڕێکی پاڵاوگەکە و دوو لەكارمەندەكانی ئێمە گیانیان لەدەستداوە و لەكاتژمێرەكانی داهاتوودا خۆمان رایدەگەیەنین.
ئەم پاڵاوگەیە ساڵی پاریش لە شەوی 13ـی مانگی نیسان ئاگری گرت و دواتر لەلایەن تیمەكانی بەرگری شارستانی کۆنترۆڵكرا، هاوکات لە ساڵی 2021 بەهۆی بەتاڵكردنی تانكەرەكان بۆ خەزانەكان بەهەمانشێوە ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە، دووكەس بەهۆی سووتانەوە گیانیان لەدەستداوە زیاتر لە 11 تیمی بەرگری شارستانی کۆنترۆڵی ئاگرەکەیان کرد.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح