گەراجى کۆنەفرۆشان
هەر باڵە خۆشەکە نا، باڵى تەیارەش دەفرۆشن
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
وەک دەڵێن، سەرى مارو مێرووى تێدایە، لە باڵى فڕۆکەوە بیگرە تا دەگات بە دەرنافیز و پلایس و تایەى شۆفڵى تێدایە، ئەمە بازاڕى کۆنەفرۆشانى سەر رێگەى مەخمورە.
گەراج و بازاڕى کۆنەفرۆشانى سەر رێگەى مەخمور، رووبەرێکى بەرفراوانە و پڕیەتى لە کەلوپەلى بەکارهاتوو و دەستى دوو، وەک دەڵێن هەرچیت دەوێ لەوێ دەست دەکەوێت و نرخەکانیشیان زۆر جیاوازى هەیە لەگەڵ بازاڕ.
وەستا حەوهەر مەرزانى، خاوەنى گەراجەکەیە و قسەى بۆ 964 کرد و وتى،”چیت دەوێت لێرە دەست دەکەوێت، تەنانەت باڵى تەیارەمان فرۆشتووە، تایەى ئۆتۆمبێل و شۆفڵ و هەموو شتێک، ئەوەى لە بازاڕ بە دوو هەزار دۆلارە، لێرە بە 2 گەڵایە”.
رۆژانە خەڵکێکى زۆر رووى لێدەکەن و کەلوپەل و پێویستییەکانیان دەدۆزنەوە و بەنرخێکى هەرزانتر لە بازاڕ دەیکڕن، هەربۆیە ناویان ناوە بازاڕى فەقیران.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح