نوێنەری پارێزگاری کەرکوکی تێدایە

لە کەرکوک لیژنەیەک بۆ جێبەجێکردنی یاسای گەڕانەوەی موڵک پێکهێنرا

964+

ژووری هەواڵ

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ بۆ جێبەجێکردنی یاسای گەڕانەوەی موڵک لە کەرکوک، ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگاکەش دەڵێت، هەماهەنگیان لەگەڵ لیژنەکە دەبێت.

لە نوسراوێکدا کە لەلایەن ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە لەسەر فەرمانی سودانی لیژنەیەک بۆ جێبەجێکردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕش و گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان، پێکهێنراوە.

پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بە 964ـی راگەیاند، “لە پێکهێنانی لیژنەکە ئاگادار کراون و نوێنەرێکی پارێزگاری کەرکوک ئەندامە لە لیژنەکەدا”.

لە نوسراوەکەی ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا هاتووە، ئەرکی لیژنەکە ئامادەکردنی رەشنووسێکی رێنمایی دەبێت بۆ ئاسانکاری جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای گەڕانەوەی موڵک.

بەگوێرەی نوسراوەکە، لیژنەکە پێکدێت لە نوێنەرى ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەندامێتیى وەزارەتەکانی دارایی، داد و کشتوکاڵ و پارێزگای کەر کوک.

دادگای فیدراڵی سکاڵای چوار جوتیاری کوردی کەرکوکی رەتک...

دادگای فیدراڵی سکاڵای چوار جوتیاری کوردی کەرکوکی رەتکردەوە