لەبن 64 دۆلارە

نرخى نەوت بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوینا

964+

وریا فەتاح

هەرچەندە هەفتەى رابردوو نرخى نەوت گەیشتە نزمترین ئاستى ئەمساڵى، بەڵام ئەمڕۆ جارێکى دیکە بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاوینا.

بۆ ئەمڕۆشەممە10.5.2025 کە کۆتا رۆژى هەفتە بازاڕى نەوتە، لەکاتی کردنەوەی بازاڕەى جیهانى نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 63 دۆلار و 91 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، بەمەش زیاتر لە دۆلارێک بەرز بووەتەوە.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 61 دۆلار و 02 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بە رێژەی 1.11% بەرزبووتەوە.

لە سەرەتاى هەفتەى رابردوو، ئۆپیک پڵەس بڕیارى زیادکردنى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوتى دەرکرد، هەر بۆیە رۆژى دووشەممەى رابردوو نرخەکەى بۆ نزمترین ئاستى خۆى لەمساڵدا دابەزى.

هاوکات، ماوەیەک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا باجى گومرگى بەسەر ژمارەیەک وڵاتدا بسەپێنێت، ئەوەش شڵەژانى ئابوورى و بازرگانى دروستکرد و دواتر چین وەڵامى دایەوە و بڕیاریدا ئەویش باجى گومرگى بەسەر کاڵاى ئەمەریکیدا بسەپێنێت، ئەمەش هۆکارێکى دیکەى دابەزینى نرخى نەوت بوو.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى لە دابەزینى نرخى نەوت توشى زیانێکى زۆر دەبێت، چونکە 95%ـى داهاتەکەى پشت بە هەناردەى نەوت دەبەستێت.

نەوت گەیشتەوە بەسەروو 61 دۆلار

نەوت گەیشتەوە بەسەروو 61 دۆلار