فەرمانی داراییان نییە

نزیکەی 300 مامۆستا ماوەی حەوت مانگە موچەیان وەرنەگرتووە

964+

ژووری هەواڵ

ماوەی حەوت مانگە نزیکەی 300 مامۆستای گرێبەست موچەیان وەرنەگرتووە، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت، فەرمانی داراییان نییە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7.5.2025، عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە 964ـی راگەیاند، نزیکەی 300 مامۆستای گرێبەست کە لە مانگەکانی 11 و 12ـی ساڵی رابردوو لە جێگەدانانیان بۆ کراوە، موچەیان وەرنەگرتووە و لەسەر گیرفانی خۆیان کرێی هاتوچۆش دەدەن.
دەڵشێت، “قسەمان لەگەڵ پەروەردە و دارایی کردووە، دەڵێن فەرمانی داراییان نییە”.
شایستەی مانگانەى وانەبێژان پێش بەگرێبەستبوونیان لەنێوان 250 بۆ 400 هەزار دینار بوو، کە کۆی گشتیی خەرجیى یەک مانگ زیاتر لە 13 ملیار دینارە.

رۆژى 25ـی ئابى 2024، حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا مامۆستایانى وانەبێژ بکات بە گرێبەست، رۆژى 26ـی ئەیلولى 2024 وەزیرى پەروەردە واژۆى لەسەر بەگرێبەستکردنى 37 هەزار و 933 مامۆستاى وانەبێژ کرد، لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە لە 1ـى ئەیلولى ئەمساڵەوە.

موچە دەنگى نییە و خۆڵبارینیش نزیکەی 500 کەسی خستە نەخۆشخ...

موچە دەنگى نییە و خۆڵبارینیش نزیکەی 500 کەسی خستە نەخۆشخانە