"پێش وادەی خۆی تەواو دەکرێ"

ئەندازیارانی ئاوە خێراکەی هەولێر: کاری 75% پڕۆژەکەمان تەواو کردووە

964+

ئەحمەد مستەفا

پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی بۆ شاری هەولێر، کە لە مانگی ئەیلوولی ساڵی رابردوو کارەکانی دەستی پێکرد، ئەندازیاران و سەرپەرشتیارانی ئەمڕۆ سێشەممە ئاشکرایان کرد، 75%ی کارەنیان تەواو کردووە.

پڕۆژەکە لە %60ی ئاوی هەولێر دابین دەکات، رۆژانە 480 هەزار مەتر سێجا ئاوی خواردنەوەی بە خەڵک دەگەیەنێ و لەماوەی یەک کاتژمێردا نزیکەی 20 هەزار مەتر سێجا ئاو فلتەر دەکات.

ئەمڕۆ مەسرور بازرانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پڕۆژەکەی کرد، لە راگەیەندراوێکدا ئاوی هەولێر دەڵێت، سەرپەرشتیار و ئەندازیارانی پڕۆژەکە، کورتەیەکیان دەربارەی هەنگاوەکانی جێبەجێکردن و ئەنجامدانی پڕۆژەکە خستوەتەڕوو، کە ئاو لە زێی گەورەوە دەگەیەنێتە ناو شاری هەولێر و تا ئێستا زیاتر لە 75% پڕۆژەکە تەواو بووە.

ئەم پڕۆژە، یەکێکە لە گەورەترین پڕۆژەکانی ئاو لە سەر ئاستی عێراق، ئاوی هەولێر باسی لەوەکردووە، کێشەی کەمئاوی لە شاری هەولێر بۆ چەندین ساڵ چارەسەر دەکات و کوالێتی، ئاوەکەش زۆر پاک و خاوێن و لە ئاستێکی بەرزدایە و بڕیارە ئەمساڵ بەر لەکاتی دیاریکراوی خۆی، پڕۆژەکە تەواو بکرێت.

پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر بۆری بۆ دادەنرێت

پرۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاوی هەولێر بۆری بۆ دادەنرێت