کێشەکە لەسەر شەقامێکی جوود سایدە

دانیشتوانی قەرەبووی گوندی کۆری گردبوونەوە

964+

دەشتی عارف ـ هەولێر

پێشتر بەشێک لە خانووەکانی گوندی کۆری تەواو نەکرا پاشان لە جیاتی خانوو ئەرز و پارەیان پێدرا و ناونرا قورەبوو، ئێستا دانیشتوانی گوندی کۆری و دانیشتووانی قەرەبووی گوندی کۆری لەسەر جوود سایدێک بۆتە کێشەیان و هەر رۆژە و لایەکیان گرد دەبنەوە.

ئازاد خدر، دانیشتووی قەرەبووی گوندی کۆری قسەی بۆ 964 کرد و وتی، ئەوان ئەگەر دەیانەوێت سیاج دروست بکەن، با دروستی بکەن بەس با لەوبەری جوود سایدەکە دروستی بکەن نەک رێگای ئێمە بگرن، ئەو جوود سایدە بگرن ئێمە لەکوێوە هاتوچۆ بکەین، داوا دەکەین ئەو کێشەیەمان بۆ چارەبکرێت و یەکلایی بکەنەوە.

گوندی کۆری نزیکەی پێنج هەزار خانوو بوو،  بەشێک لە هاوڵاتیان خانووەکانیان بۆ تەواو نەکرا، بەڵام قەرەبوو کرانەوە، ئێستاش کێشە لەنێوان دانیشتووانی هەر دوو گەڕەک دروست بووە کێشەکەش لەسەر جوود سایدێکە کە کەوتووەتە نێوان هەر دوو گەڕەک.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دانیشتوانی گوندی کۆری دژی گوندی ئیسپانی گردبوونەوە

دانیشتوانی گوندی کۆری دژی گوندی ئیسپانی گردبوونەوە