راکێشانی هێڵی کارەبا _ وێنە: 964
چاودێریی ژماره ته‌له‌فۆنه‌كان بکرێت
وه‌زاره‌تی كاره‌با هۆشداریی ده‌داته فه‌رمانبه‌ره‌كانی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی له شار و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان ده‌كات، چاودێریی ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانی خزمه‌تگوزاری وه‌زاره‌ت بۆ هاوڵاتیان بكه‌ن و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیش كه‌مته‌رخه‌م بێت، سزای ده‌ده‌ن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دیوان له وه‌زاره‌تی كاره‌با، بە نووسراوێكی فەرمی داوای لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كردووە، چاودێری و بەدواداچوونی ژمارە تەلەفونەكانی خزمەتگوزاریی هاوڵاتیان لە بەش و بنكە و فەرمانگەكانیان بكەن، دوای ئەوەی هاوڵاتیان تێبینی و سكاڵایان كردووە سەبارەت بە وەڵامنەدانەوەی پەیوەندییەكانیان بەپێی پێویست.
وه‌زاره‌تی كاره‌با لەمباره‌یه‌وه داوای كردووە هەر كەمتەرخەمییەك لە وەڵامدانەوەی پەیوەندییە تەلەفونییەكان هەبێت و هەر فەرمانبەرێك لە پێشكەشكردنی ئەم خزمەتگوزارییە گرنگە كەمتەرخەم بێت، رووبەرووی سزای یاسایی دەكه‌نه‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه وێنه‌یه‌كی له نووسراوه فه‌رمییه‌كه، له په‌یجی خۆیان له فه‌یسبووك پۆست كردووه، كه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان له شار و له ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كراوه.