تێکدانی حەوزەکان - وێنە: قایمقامیەتی سەیدسادق
لە سەیدسادق
حەوزی ئەو ئاوەڕۆیانە تێکدرا کە بۆ ئاودانی سەوزە دروست کرابوو
964+
ئەحمەد مستەفا
لە سنووری قەزای سەیدسادق، لیژنە چوون تا رێگری لە بەرهەمهێنانی سەوزە و ئاودانی باخەکان بە ئاوی ئاوەڕۆ بکەن و سەرجەمیان تێک دراون.
حەوزەکان ئاوەڕۆی چەمی چەقانیان بۆ چووە.
بە گوێرەی ئەو راگەیەندراوەی بۆ 964 نێردراوە، بە فەرمانی رەزا محەمەد، قایمقامی قەزای سەیدسادق، لیژنە راسپێدراون بۆ تێدانی هەموو ئەو حەوز و مزەخانانەی بۆ پێگەیاندنی سەوزە پشت بە ئاوی قورس دەبەستن.
قایمقامیەت دەڵێ، لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی و رێگری لە بڵاوبوونەووی نەخۆشی، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بە ئەرکەکە راسپێردراون.
لیژنەکە، فەرمانی ئەوەیان پێ بووە کە سەرجەم حەوزەکان تێکبدەن و دەست بەسەر هەموو کەلوپەل و مزەخانەکاندا بگرن، کە لەسەر چەمی چەقـان دروستکراون بۆ ئاودانی سەوزە و باخەکان، بە ئاوی قورسی “ئاوەڕۆ” بەدڕێژای ڕێڕەوی ئـاوەڕۆی چەمەکە.
دیمەنی تێکدانی حەوزەکان؛