65 دۆلار و شتێکە

جارێکى تر نرخى نەوت رووى لە دابەزین کردەوە

964+

وریا فەتاح

نرخی نەوت دوای دابەزینە بەرچاوەکەی 10 رۆژى رابردوو، چەند رۆژێک بوو وردە وردە بەرەو بەرزبوونەوە دەچوو، بەڵام ئەمڕۆ هاتەوە خوار 65 دۆلار.

بۆ ئەمڕۆ سێشەممە 29.4.2024 لەکاتی کردنەوەی بازاڕەى جیهانى نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 65 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت، دوێنى بە 67 دۆلار و شتێک بوو.

هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 61 دۆلار و 50 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەهەمان شێوە دوێنێ بە 63 دۆلار و 32 سەنت بوو.

لە ماوەى زیاتر لە 10 رۆژى رابردوودا نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو دابەزی، بەشێوەیەک هەر بەرمیلێک سەروو 15 دۆلارى لێبووەوە.

ماوەیەک لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا باجى گومرگى بەسەر ژمارەیەک وڵاتدا بسەپێنێت، ئەوەش شڵەژانى ئابوورى و بازرگانى دروستکرد و دواتر چین وەڵامى دایەوە و بڕیاریدا ئەویش باجى گومرگى بەسەر کاڵاى ئەمەریکیدا بسەپێنێت، ئەمە هۆکارى سەرەکى دابەزینى نرخى نەوت بوو.

لەگەڵ ئەوەشدا زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوت لەلایەن هەشت وڵاتى ئەندامى ئۆپیک هۆکارێکى دیکەى دابەزینى خێراى نرخى نەوت.

هاوکات، پرسى سزاخستنە سەر کەرتنى نەوتى ئێران، جارێکى دیکە نرخى نەوتى بەرەو بەرزى بردەوە.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەى لە دابەزینى نرخى نەوت توشى زیانێکى زۆر دەبێت، چونکە 95%ـى داهاتەکەى پشت بە هەناردەى نەوت دەبەستێت.

نرخى نەوت بەرز بووەوە

نرخى نەوت بەرز بووەوە