خەویان لێزڕاوە

ماتۆڕسواران داوا دەکەن ماتۆڕەکانى خوار مۆدێلیش بەناو بکرێن

964+
دەشتی عارف ـ هەولێر

بەشێکى زۆرى ماتۆڕسواران نیگەرانن لە بڕیارى بەناونەکردنى ئەو ماتۆڕانەى بێسەرەتان، وەک ئەوەى ئەوان باسى دەکەن باشتر حکومەت رێکارێکى دیکە بگرێتەبەر، چونکە زۆربەى ئەوانەى ماتۆڕى خوار مۆدێل 2023یان پێیە، خەڵکانى نەدارن.

ئەو ماتۆڕانەى لە خوار مۆدێل 2023ن، بەناو ناکرێن و بە هیچ جۆرێک ژمارەیان پێنادرێت، رۆژى 26.4.2025 دوا مۆڵەت بوو بۆیان و دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

ئارام سەنعان، خاوەن ماتۆڕە و فڕۆشیاری ماتۆریشە، بە 964ـى وت،”ئێمە بەو بڕیارە رازی نین و داوا دەکەین چارەیەکی دیکەمان لێبکرێت”.

“چوار رۆژە خەوم نییه و لە ترسی دەستبەسەر داگرتن ماتۆڕەکەم لەماڵەوە راگرتووە”، ئارام سەنعان واى وت.

حکومەت خۆى ئەو ماتۆڕانە داخل دەکات، ئێستاش دەڵێت بەناوى ناکەین

بە وتەى کاکۆ محەمەد کە خاوەن ماتۆڕى بێسەرەتایە، ئەو ماتۆڕانەى خوار مۆدێلى 2023ن بەناو ناکرێن، لە کاتێکدا حکومەت خۆى داخلى کردووە، ئێستا مەعقولە خۆیان داخلیان کردووە و بەناویشى ناکەن.

باسى لەوەشکرد، ئەوان بە یاسایى ماتۆڕەکانیان لێدەخوڕن و خەڵک بێزار ناکەن، وەک دەڵێت: مەعقول نییە بەهۆى چەند لاتوپوتێکەوە تەڕ و وشک بەیەکەوە بسوتێنن.

چەند رۆژێکە حکومەتى هەرێم، بڕیاریداوە ئەو ماتۆڕانەى بێسەرەتان دەستیان بەسەردابگرێت و دەرفەتى ئەوەشى داوە ئەوانەى مۆدێل 2023 بەسەرەوەن بەناو بکرێن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

هاتوچۆی هەولێر تەنیا سێ مۆدێلی ماتۆڕسکیل تۆمار دەکات

هاتوچۆی هەولێر تەنیا سێ مۆدێلی ماتۆڕسکیل تۆمار دەکات