لە سنووری ماوەت

راوچییەکی باڵندە دەستگیر کرا و کەوێکیش گەڕێندرایەوە ناو سروشت 

964+

توانا نەقی

لەلایەن پۆلیسی دارستانی ماوەتەوە لە سنووری دوو گوند راوچییەکی باڵندە دەستگیر کران و کەوێکێش ئازادی ناو سنوور کرایەوە.

ئەمڕۆ شەممە پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت دەرچوون بۆ سنووری گوندەکانی بەرزەڕو و ئاڵانقۆز، دوای گەیشتنیان بە سنوورەکە هاوڵاتیەکیان بەدیکرد کە سەرقاڵی راوی باڵندەیە، هاوڵاتیەکە بە تۆمەتی ڕاوی باڵندەی کێوی دەستگیر کرد.

دەشڵێت، دەستگیراوە بەسەر چەند کەل و پەلێکدا کە پێکهاتبوون لە یەک داو، هەشت سنگی داو، یەک قەفەس، یەک تەور ، یەک تەوراس، یەک لایت، یەک خاکەناز، یەک کۆڵەپشت، یەک مشار و  ( ١ ) سپیکەر ، هەروەها یەک کەوی زیندوو.

پاشان بە بڕیاری دادوەر باڵندەی کەوەکە ئازاد کرا و گەڕێندرایەوە ناو سروشت و ژینگە.

سێ راوچی باڵندەی کێوی دەستگیر کران

سێ راوچی باڵندەی کێوی دەستگیر کران