لە سۆران

ژمارەیەک مین و تەقەمەنی پاشماوەی جەنگ لەناوبران

964+

شۆڕش قادری

لە چیای گۆرەز لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، 45 مین و تەقەمەنی پاشماوەی جەنگ تەقێنرانەوە و لەناوبران.

لە سۆران سبەی مین دەتەقێننەوە و دەنگەکەی بەرز دەبێ

لە سۆران سبەی مین دەتەقێننەوە و دەنگەکەی بەرز دەبێ

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 21.4.2025 لە بەردەوامی کاری پاکسازی مین لە کێڵگەمینەکانی چیای گۆرەز لە گوندی مەجیداوە، سەر بە ناحیەی دیانا، کە دەکەونە ناو پڕۆژەی ماستەر پلانی گەشتیاریی سۆران،  42 مینی دژەکەسی ساچمەدار لە جۆرەکانی V69  و POMZ و سێ پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی، لەلایەن تیمی لەناوبردنی کەرەستەی تەقەمەنی  (EOD)تەقێنراونەتەوە و لەناوبراون.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو مین و تەقەمەنیانە، پاشماوەی جەنگن و لەلایەن تیمەکانی مینلابەری دەستی دۆزراونەتەوە، کە لەو کیڵگەمینانە کاردەکەن و بەردەوام مین دەدۆزنەوە.

دوێنێ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر هاوڵاتیانی دەڤەری سۆرانی ئاگادار کردبووەوە، کە ئەگەر ئەمڕۆ گوێیان لە دەنگی بەرزبوو، نەترسن و مین و تەقەمەنی دەتەقێننەوە.

شه‌ش كێڵگه‌ى مین له‌ناو ماسته‌رپلانى گه‌شتیاری ئید...

شه‌ش كێڵگه‌ى مین له‌ناو ماسته‌رپلانى گه‌شتیاری ئیداره‌ى سۆران دان

"ئیدارەی سۆران چەقی ناوچەی مەترسیداری مینە"