کەمال رەئوف
میدیاى کوردى رۆڵى نەبووە لە یەکخستنى کۆمەڵگە
964+
ئەحمەد شەمزین- هەولێر
بەڕێوەبەرى دەزگاى میدیایى شارپرێس رایدەگەیەنێت، لە هەرێمى کوردستان میدیاى کوردى کۆمەڵگەى دابەشکردووە، میدیایەکى یەکگرتوو نییە کە بتوانێت رۆڵ ببینێت بۆ یەکخستن.
لە ساڵوەگەری رۆژنامەگەری كوردی، لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی شار لە ژێر ناونیشانی (دیداری رۆژنامەگەری كوردی و پرسی نەتەوەی )، لە شارى هەولێر دیدارێکیان ئەنجامدا.
کەمال رەئوف، بەڕێوەبەرى دەزگاى میدیایى شارپرێس بە 964ـى وت،”بڕیاربوو دیدارەکە لە کەرکوک بەڕێوە بچێت، بەڵام بەهۆى نەبوونى هۆڵێکى گونجاو، گواستیانەوە بۆ هەولێر”.
دەشڵێت: لە هەرێمى کوردستان میدیا دابەش بووە بەسەر حزبەکاندا، هەربۆیەش کۆمەڵگە دابەشبوو و میدیا نەیتوانیوە گوتارى یەکخستنى کۆمەڵگەى هەبێت.
جەختى لەوەشکردووە، لە هەرێم بۆشایى هەیە بۆ میدیاى نەتەوەیى و نیشتمان سازى و دەسەڵاتیش لەو رووەوە رۆڵێکى خراپى بینیوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح