لە عێراق

قوتابیانى پۆلى 9 و 12 راستەوخۆ دەچنە تاقیکردنەوەى وزارى

964+

وریا فەتاج

کەمێک لەمەوبەر، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بۆ ئەمساڵی خوێندن (دخول عام) بۆ قوتابیانى سێی ناوەندی و شەشى ئامادەیی (لە هەرێمى پۆلى 12ـى پێ دەوترێت)، پەیڕەو دەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجومەنى وەزیران دانیشتنی ئاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانى ئەنجامدا و پێشنیازێکى وەزارەتى پەروەردەى پەسەند کرد کە تایبەت بوو بە تاقیکردنەوەى وزارى پۆلەکانى سێ ناوەندى و شەشى ئامادەیى، (لە هەرێمى کوردستان نۆى بنەڕەتى و 12ـى ئامادەیى پێ دەوترێت).

بەپێى راگەیەنراوى وەزارەتى پەروەردەى عێراق، بەپێى بڕیارەکە هەموو قوتابیانى پۆلى سێى ناوەندى و شەشى ئامادەیى، بەشدارى تاقیکردنەوەى بەکالۆرى دەکەن.

پەروەردە پرۆگرامی خوێندن بۆ تاقیکردنەوەى نیشتمانى کەم...

پەروەردە پرۆگرامی خوێندن بۆ تاقیکردنەوەى نیشتمانى کەمدەکاتەوە