70 کتاب کراوە

وەزارەتی بەرگری عێراق رێگرە لەوەی سەربازگەی تۆپزاوە بكرێتە مۆنۆمێنتی ئەنفال

 964+

كاروان ساڵحی- كەركوك

نزیكەی دوو ساڵە نوسەران و چالاكاوانان ورێكخراوەكانی بواری ئەنفال هەوڵ دەدەن سەربازگەی تۆپزاوە بكرێتە مۆنۆمێنتی ئەنفال زۆربەی لایەنە فەرمیەكان رەزامەندیان دەربڕیوە جگە لە وەزارەتی بەرگری عیراق نەبێت كە رێگرە لەوەی بكرێتە مۆنۆمێنت.

هێمن حەسیب چالاكەوانی بواری جینۆساید و سەرنوسەری گۆڤاری تۆپزاوە بە 964ـی وت، لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵێ‌ 2023 یاداشتێكمان بە ناوی نوسەران و چالاكەوانان ورێكخراوەكانی بواری ئەنفال ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد، لە بەرواری 30.11.2023 ئاراستەی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كراوە ،ئەوانیش لای خۆیانەوە ئاراستەی دەزگای شەهیدانیان كردوە بۆ ئەوەی رێكاری پێویست بگرێتە بەر بۆ ئەو مەبەستە.

وتیشی، هەر ئەوەندە نا بەڵکو  لە مانگی ئازاری ساڵی 2024 كۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراقی نوسراوەكەی ئاراستەی نوسینگەی سەرۆك وەزیران كردووە، لەگەڵ سەرۆكی دەزگای شەهیدان و وەزارەتی بەرگری عیراق كۆبووینێـتەوە هەروەها 70 نوسراومان ئاراستەی شوێنەكانی دیكەی كردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نوسینگەی سەرۆك وەزیران و ئەمیندارێـتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و دەزگای شەهیدان بە نوسراوی فەرمی رەزامەندیان داوە لەسەر ئەوەی سەربازگەی تۆپزاوە بكرێتە مۆنۆمێنت، كێشەكە لەسەر موڵكدارێتی زەویەكەیە، بەهۆی ئەوەی ئەو زەویە لە بنەڕەتدا هی جوتیارانی كوردە و بەڵام لە لایەن رژێمی پێشووو كراوە بە ناوی وەزارەتی بەرگری عێراقەوە، وەزارەتی بەرگری ئامادە نییە دەستبەرداری بێـت، لە دوا هەنگاو لە چاوەڕوانی ئەوە داین یاسای گەڕانەوەی زەوی زار كە پەسەند كراوە زەویەكان بگەرێـتەوە بۆ جوتیارانی كورد پاشان لە لایەن دەزگای شەهیدانەوە قەرەبوو جوتیاران بكرێت بۆ كڕینەوەی ئەو پارەچە زەویە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

گۆڕستانێك لە تۆپزاوە دۆزراوەتەوە و زیاتر لە هەزار رووف...

گۆڕستانێك لە تۆپزاوە دۆزراوەتەوە و زیاتر لە هەزار رووفاتی ئەنفالەكانی تێدایە