خاوەنی خواردنگەی تەندروست

“خواردنەکانی ئێمە 100% تەندروستە”

964+
دیلان محەمەد جەزا

باو باوی خواردنی کیتۆ و تەندروستە، بەتایبەت ئەو خواردنانەی لە ئاردی چەرەسات دروست دەکرێن هەر لە نانەوە تا جۆرەکانی شیرینی، لەپێناو پاراستنی کێش و تەندروستی.

شادی ڕەئوف دروستکەری خواردنی تەندروست و کیتۆ بۆ 964 وتی، خواردنێکی تەندروست پێویستە تامی خۆش بێت و بێ زیانیش بێت، خواردنەکان لە ئاردی چەرەسات دروست دەکەین،  100% تەندروستە، گومانم نییە ئەگەر خواردنەکانی ئێمە بخۆن و نەچن سەرپێچی بکەن و لە پشتەوە خواردنە زیانبەخشەکانی وەک برنج و چەوری زۆر نەخۆن دڵنیام تووشی هیچ نابن.

باسی لەوەکرد ئێستا لە هەموو تەمەنەکان روویان تێدەکەن هەر لە منداڵی ساڵ و نیوەوە تا تەمەنەکانی تر، چونکە هەندێکیان تووشی شەکرە دەبن، بەهەمان شێوە تووشبووانی نەخۆشییەکانی شێرپەنجەش.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

چۆن لە جەژندا خۆراکی تەندروست دەدەیت بە منداڵەکەت؟

چۆن لە جەژندا خۆراکی تەندروست دەدەیت بە منداڵەکەت؟