نه‌وزاد شێخ كامیل بۆ 964 :
“هێشتا ماویه‌تى سستمى فۆڕمى ئه‌لیكترۆنى خۆراك له هه‌رێم جێبه‌جێ بكرێت”
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ده‌ڵێت، هێشتا ماویه‌تى ده‌ست به جێبه‌جێكردنى سیستمی فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی لە هه‌رێمی كوردستان بكرێت و هه‌ندێك رێكار هه‌ن له ئێستادا ئاماده‌كارى بۆ ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنى.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم به 964ـى رایگەیاند، سیستەمی نوێکردنەوەی زانیاری فۆڕمی خۆراک و بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمەکە لە هەرێم قۆناغی یەکەمی بڕیوه و ئێستاش ئاماده‌كارى ده‌كه‌ن بۆ ده‌ستپێكردنى قۆناغى دووه‌م.
وتیشی “جێبه‌جێكردنى ئه‌م سستمه كه لە رێگەی ئەپڵیكه‌یشنێكه‌وه دەکرێت زۆرێك له رۆتینیاتی نێو دائیرەکان بۆ هاوڵاتیان ناهێڵێت”.
ئه‌و رێكارانه‌ى كه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى بۆ 964ـى باسكردووه به‌م شێوه‌یه‌یه، سه‌ره‌تا فۆڕمێك هه‌یه پێویسته بریكاره‌كانى خۆراك پڕیبكه‌نه‌وه، ئینجا هه‌ر شاره‌و ئه‌پڵیكه‌یشنێكی تایبه‌تى بۆ داده‌ندرێت، ئه‌وانیش ئه‌م ئه‌پڵیككه‌یشنه له‌رێگه‌ى بریكار و میدیاكانه‌وه بۆ هاوڵاتیان بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته لاى خۆیان دایبه‌زێنن، به‌مه‌ش هاوڵاتى راسته‌وخۆ به بریكاره‌كان و بریكاره‌كانیش به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان و هه‌موو ئه‌مانه‌ش به وه‌زاره‌ته‌وه ده‌به‌سترێنه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان كه پێشتر به‌ڕێوه‌برایه‌تى گشتى بازرگانى هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەو خێزانانەی تاوه‌كو ئێستا فۆڕمی خۆراکییان نیە، دەتوانن لە رێگەی مۆبایلەکانیان و ئەو ئەپانەی تایبەتە بە فۆڕمی خۆراک، خۆیان تۆمار بکەن و ببنه خاوه‌نى فۆڕمی خۆراک.