دوو دیمه‌ن كاتى بهڕهكردنى مانگاكان و كاتى ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان.. وێنه: شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه.
به‌م پشووه نزیكه‌ى 20 مانگا ده‌ستبه‌سه‌ركراون
له هه‌ڵه‌بجه چه‌ند خاوه‌نى مانگایه‌كى به‌ڕه‌ڵا دوو كارمه‌ندى شاره‌وانى بریندار ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌ر چه‌نده ئه‌مڕۆ پشووى فه‌رمى بوو، به‌ڵام تیمه‌كانى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه به ده‌رفه‌تیان زانی به‌دواى ئاژه‌ڵى به‌ڕه‌ڵادا بگه‌ڕێن و نزیكه‌ى 20 مانگاى به‌ڕه‌ڵایان له كۆڵانێكی ئه‌م پارێزگایه ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
سه‌لام بیلال، سه‌رۆكى شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى راگه‌یاند، خاوه‌ن ئاژه‌ڵه به‌ڕه‌ڵاكان رۆژانى پشوو به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانن بۆ به‌ڕه‌ڵاكردنى ئاژه‌ڵه‌كانیان به‌ڵام تیمه‌كان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان قۆسته‌وه و توانیان ئه‌م مانگایانه ده‌ست به‌سه‌ر بكه‌ن.
وتیشی “به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن چه‌ند خاوه‌ن مانگایه‌كى به‌ڕه‌ڵا هێرش كراوه‌ته سه‌ر كارمه‌ندانى شاره‌وانیمان و دوو له كارمه‌ندەکانمان ده‌موچاویان بریندار كراوە”.
شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه له‌و خاوه‌ن ئاژه‌ڵه به‌ڕه‌ڵایانه خۆشنابێت، جگه له‌وه‌ى ئاژه‌ڵه‌كانیان به سزاى پێبژاردن ده‌ده‌نه‌وه، هه‌مانكات ئه‌و خاوه‌ن ئاژه‌ڵانه‌ش ده‌ده‌نه دادگا كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كارمه‌نده‌كانى شاره‌وانى.
شاره‌وانى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، به‌ڕه‌ڵاكردنى ئاژه‌ڵه‌كان جگه له‌وه‌ى ده‌بنه هۆكارێك بۆ بێزاركردنى هاوڵاتیان هه‌مانكات باخچه و سه‌وزاییه‌كانى ناو شاریش تێكده‌ده‌ن وزیانى جۆراو جۆر به‌جێده‌هێڵن.