بۆ چارەسەر کردنی ددانیان

منداڵانی ئۆتیزم بێ هۆش دەکرێن

964+

دیلان محەمەد جەزا

پزیشکێکی ددانی منداڵان بە شێوەیەکی جیاواز کار لە ددانی منداڵانی ئۆتیزمدا دەکات و ئاسانکاریان  لە چارەسەر کردندا بۆ دەکات.

دکتۆر هاژە عەبدولواحید پزیشکی ددانی منداڵان بە 964ـی وت، کارکردنی لە ددانی منداڵانی ئۆتیزمدا ئەرکێکی قورسە و یەکێکن لەو منداڵانەی زۆرترین زیان بەر ددانەکانیان دەکەوێت.

باسی لەوەکرد، منداڵانی ئۆتیزم بۆ ئەوەی ترسیان لا دروست نەبێت بێ هۆشیان دەکەن و پاشان کار لە ددانەکانیاندا دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، گرگە دوای ئەو چارەسەرکردنانە دایکان و باوکانی ئەو مندالانە ئاگادارییان بن و بەردەوام چاودێرییان بکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە شارباژێڕ رووپێوی بۆ منداڵانی ئۆتیزم دەکرێت

لە شارباژێڕ رووپێوی بۆ منداڵانی ئۆتیزم دەکرێت