زیانى گیانى نەبوو

ئاگرەکەى بازاڕى دارەسووتاوەکە کۆنتڕۆڵ کرا

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى بەرەبەیانى ئەمڕۆ بەشێک لە بازاڕ و دوکانەکانى مەزادخانەکەى سەرەوە (دارەسووتاوەکە)ـى سلێمانى سووتا، بەبێ زیانى گیانى ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا.

ئاگرەکە زیانى بە چەند دووکانێکى دارەسووتاوەکەى سلێمانى گەیاندووە، بەڵام تائێستا زیانەکان دیارینەکراون.

پارێزگارى سلێمانى بڵاوى کردەوە، بەهیممەتی دڵسۆزانەی بەڕێوەبەر و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی بەرگریی شارستانی و بە هەماهەنگیی هاوڵاتیانی دڵسۆز و تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای تەندروستی و ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ، بەبێ هیچ زیانێکی گیانیی؛ ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا.

دەشڵێت: لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە دەکەن

 لە ماوەی سێ مانگی ئەمساڵدا 323 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە روو...

 لە ماوەی سێ مانگی ئەمساڵدا 323 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە روویانداوە