لە شورتەیان بردەوە
شەو شەوى هاندەرانى یانەى زاخۆیە
+964
شڤان عەبدوڵا- زاخۆ
لەیارییەکانى هەفتەى 26ـى خولى ئەستێرەکانى عێراق، زاخۆ لە ناو یاریگاى خۆى پشتى یانەى شورتەى لەزەویدا و بە دوو گۆڵى بێ وەڵام لێى بردەوە.
هاندەرانى زاخۆ لە دەستپێکى یارییەکەوە هانى یانەکەیان دەدا، یاریزانانیش بە تۆمارکردنى دوو گۆڵ وەڵامى هاندەرانیان دایەوە.
بەم ئەنجامە، زاخۆ بە کۆکردنەوەى 52 خاڵ، چووە ریزبەندى یەکەمى خولى ئەستێرەکانى عێراق، شورتەش بە 50 خاڵ لە پلەى سێیەمدایە.
لە دواى بردنەوەکەش، هاندەرانى زاخۆ لەناو یاریگاو دەرەوەى یاریگا دەستیان بە ئاهەنگێڕان کرد و شەوەکەیان بە ئاهەنگ و خۆشى بەڕێکرد.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح