ئه‌مڕۆ پاڵه‌وانی مۆندیال ده‌رده‌كه‌وێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 11ی شوبات، مۆندیالی یانه‌كانی تۆپی پێ له مه‌غریب كۆتایی دێت و پاڵه‌وان ده‌رده‌كه‌وێت.
له یاری كۆتایی مۆندیالی یانه‌كان، یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی رووبه‌ڕووی یانه‌ی هیلالی سعوودی ده‌بێته‌وه، كه ئه‌مه‌ی دوایی یه‌كه‌مجاره خۆی له یاری كۆتایی ده‌بینێته‌وه.
یارییه‌كه كاتژمێر 10:00ی شه‌و له یاریگای ئه‌میر مه‌ولای عه‌بدوڵلا له ریباتی پایته‌ختی مه‌غریب ده‌كرێت.
ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی ئه‌وروپا، چوار جار براوه‌ی مۆندیالی یانه‌كانه، كه زۆرترین جاره، ئه‌مڕۆش هه‌وڵده‌دات پێنجه‌م نازناو بباته‌وه.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ یانه‌ی شاهانه به‌بێ چه‌ند یاریزانێكی سه‌ره‌كی یاری ده‌كات، كه به‌هۆی پێكانه‌وه دابڕاون، ئه‌وانیش تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێز، فێرلاند مێندی، لوكاس ڤاسكێز، ئیدین هازارد.
هه‌روه‌ها هه‌ریه‌كه له میلیتاو و كه‌ریم بنزێما له یاری پێش كۆتایی ئاماده‌نه‌بوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له یاری كۆتایی ئاماده‌ن و له‌سه‌ر كورسیی یه‌ده‌گ ده‌بن.
یاری دیاریكردنی پله‌ی سێیه‌م
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێش به‌ڕێوه‌چوونی یاری كۆتایی، یاری دیاریكردنی پله‌ی سێیه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كاتێك هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌هلیی میسری و فلامینگۆی به‌ڕازیلی كاتژمێر 6:30ی ئێواره له یاریگای ته‌نجه به‌یه‌كده‌گه‌ن.
مۆندیالی یانه‌كان به سه‌رپه‌رشتیی فیفا، له رۆژی 1ی ئه‌م مانگه به به‌شداری 7 یانه له مه‌غریب ده‌ستیپێكرد و ئه‌مڕۆ كۆتایی دێت.