چه‌ند خه‌ڵاتێكی دیكه‌ش پێشكه‌ش ده‌كرێن
كێ ده‌بێته باشترین یاریزانی جیهان بۆ 2022؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی تۆپی پێ “فیفا” لیستی کۆتایی به‌ربژێرانی بۆ خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2022 ئاشکراکرد.
خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان دەدرێتە ئه‌و یاریزانه‌ی لە ماوەی 8ی ئابی2021 تا 18ی کانوونی دووەمی 2022 باشترین ئاستی پێشكه‌شكردووه.
بڕیاره رۆژی 27ی ئه‌م مانگه له فه‌ڕه‌نسا له رێوڕه‌سمێكدا باشترین یاریزان خه‌ڵات بكرێت، كه هاوكات چه‌ند خه‌ڵاتێكی دیكه‌ش پێشكه‌ش ده‌كرێن، وه‌ك باشترین كچه یاریزان، باشترین راهێنه‌ر و جوانترین گۆڵ و چه‌ند خه‌ڵاتێكی دیكه.
لە لیستی کۆتاییدا، كه فیفا بۆ باشترین یاریزانی پیاو رایگه‌یاندووه، هه‌رسێ یاریزان لیۆنێل مێسی، كه‌ریم بنزێما و كیلیان ئێمباپێ ئاماده‌ن و ركابه‌ری له‌سه‌ر خه‌ڵاته‌كه ده‌كه‌ن.
مێسی براوه‌ی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ڕ بوو، ئێمباپێ له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته یاری كۆتایی مۆندیل و گۆڵكاری پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ش بوو.
هه‌روه‌ها كه‌ریم بنزێما له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید، چامپیۆنزلیگی وه‌رزی رابردوو، خولی ئیسپانیای بردووه‌ته‌وه، له هه‌ردوو خوله‌كه‌ش گۆڵكار بووه.