قافڵەى بارهەڵگرەکان _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
کات دیاری کراوە بۆ هاتوچۆی ئەوان
قەدەغەیە رۆژانی هەینی و پشوو بارهەڵگر و ماتۆڕ بچنە رێگا گەشتیارییەکان
964+
ئەحمەد مستەفا
لە ئێستاوە تاوەکو رۆژی 1.11.2025، هەموو رۆژانی هەینی و پشووە فەڕمییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لەو رێگایانەی دەکەونە شوێنە گەشتیاریی و سەیرانگەکان قەدەغەیە.
بڕیارەکەی هاتوچۆی هەولێری دەری کردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3.4.22025، لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسیکل دەکەنەوە، کەوا تا بەرواری 1.11.2025، هەموو رۆژانی هەینی و پشووە فەرمیەکان هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆرسیکڵ قەدەغەیە.
کات دیاری کراوە، لە ماوەی نێوان کاتژمێر 7:00ی بەیانی بۆ 12:00ی شەو لەو رێگایانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان دەگرێتەوە، لە کاتەکانی دیکەدا دەتوانن هاتوچۆی خۆیان بکەن.
لە بارەی هۆکاری بڕیارەکەیان، هاتوچۆی هەولێر دەڵێ، ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و درووست نەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتوچۆ و سەلامەتی گەشتیارانە لەو رێگایانە.