تەندروستیی بەشێکیان جێگیرە

ژمارەی بریندارەکانی رووداوە هاتوچۆکەی سماقوڵی بۆ 12 کەس بەرزبووەوە

964+

گۆڤەند فەتاح -کۆیە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەنێوان مینی پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری فۆرد فیوژن، 12 کەس بریندار بوون کە بەشێکیان رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید کران.

نەشئەت محەمەد، لێپرسراوی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید، بە 964ـی وت، کەمێک بەر لە ئێستا رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە، بە هۆیەو شەش کەس لە رووداوەکە رەوانەی نەخۆشخانە کراون و لەوانەیە زیاتریش بن گواسترابێتنەوە بۆ نەخۆشخانەی دیکە.

وتیشی، “چارەسەری تەواو بۆ بریندارەکانی نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید کراوە و لە ئێستادا بارودۆخیان باشە و سەلامەتن، ماوەیەکی تر دەتوانن نەخۆشخانە جێبهێڵن.”

بەهۆی جەژن و وەرزی بەهارەوە گەشتیارێکی زۆر روو لە ناوچەکانی سماقوڵی و ناوچەکانی دەوروبەری دەکەن، بە هۆیەوە رێگە سەرەکییەکان قەرەباڵغ دەبن و ئەگەری رووداوی هاتوچۆ زیاتر دەبێت.

پێداچوونەوە: هاوبەش

لە رووداوێکی هاتوچۆدا منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ گیانی لە...

لە رووداوێکی هاتوچۆدا منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ گیانی لەدەستدا