دهۆک

لەمزگەوتی سەیدو 1500 کەس بەیەکەوە نانى جەژنیان خوارد

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

لە مزگەوتێکى شارى دهۆک، 1500 کەس بەیەکەوە نانى بەیانى جەژنیان خوارد.

ئەمرۆ یەکشەممە 2025.3.30 دوای نوێژی جەژن لە مزگەوتی سەیدو نانی بەیانی دانرا و بە وتەى ئیدریس تروانشی یەکێک لە رێکخەراکانی نانی بەیانی جەژن بە964ـی وت،” ئێمە مزگەوتی سەیدومان بۆ ئەوەى نانى بەیانى جەژنى تێدا بخورێت، چونکە یەکێکە لە گەورەترین مزگەوتەکانى شارەکە”.
وەک باسى دەکات، لەلایەن چەند خێرخوازێکەوە نانى بەیانى بۆ هەزار و 500 کەس ئامادەکرا بۆ ئەوەى هاوڵاتیان دواى نوێژ بەیەکەوە نان بخۆن.

نیسک و گۆشتى سوور و ماست و تەحین، ژەمى بەیانى جەژنى مزگەوتەکە بوون، هاوڵاتیان کە نوێژى جەژنیان تەواو کرد، بەیەکەوە دەستیان بە خواردنى کرد.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح