مسوڵمانان لە مزگەوتی بیلالی حەبەشین

مامۆستا وشیار: شەوی قەدرە 10رکات نوێژ و نزای خێری زۆر هەیە بیکەین

964+
دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

مسوڵمانان لە مزگەوتی بیلالی حەبەشی لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی کۆبوونەتەوە، لەوێ مامۆستا وشیار جافەرانی لێیە، مامۆستایەکی ئاینی دیاری هەرێمی کوردستانە و هەر بەدەرکەوتنی چیرۆک و بەسەرهاتی نوێ باس دەکات.

ئەمشەو لەو مزگەوتەی ئەو کە پێشنوێژ و وتارخوێنی بۆ دەکات، خەڵکێکی زۆر کۆبوونەتەوە، ئەوان پلانەکەیان وایە، 10 رکات نوێژ و نزای خێر زۆر بکەن، شەوێکی پیرۆزە بۆ مسوڵمانان و بە دەرفەتی دەزانن نزا و خواستەکانیان ئاڕاستەی خودا بکەن.

مامۆستا وشیار جافەرانی، قسە بۆ پەیامنێری 964 دەکات و بەسەرهاتێکی ئەم رەمەزانەش دەگێڕێتەوە و نوقڵیش لە گیرفانی نابڕێت، ئەوەش وەک کلتورێکی خۆی کە دڵی گەورە و بچوکی پێ خۆش دەکات.

لەشەوانى قەدر گەشتى عومرەت بۆ دەردەچێت

لەشەوانى قەدر گەشتى عومرەت بۆ دەردەچێت