بەکۆمەڵ کتێب دەخوێننەوە
زیاتر لە 20 خوێنەر گروپێکی خوێندنەوەی کتێبیان پێکهێناوە
964+
محه‌مه‌د عه‌لى – راپه‌ڕین
له رانیه گرووپێكی كتێب خوێندنه‌وه دروست بووه و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تیى گشتیى رۆشنبیری و هونه‌رى راپه‌ڕین هاوكار و پاڵپشتیان ده‌كەن، ده‌یانه‌وێت كولتوورى خوێندنه‌وه له ئیداره‌ى راپه‌ڕین زیندوو بكه‌نه‌وه و پەرەی پێبدەن، تا دێت ژماره‌ى ئه‌م گرووپه‌ش له زیادبووندایه .
گرووپەكه دوو هەفتە جارێک كۆده‌بنه‌وه، کتێبێک دەستنیشان دەکەن و دەیخوێننەوە، دواتر بەیەکەوە گفتوگۆی زانیارییەکانی ناو کتێبەکە دەکەن، بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە خوێندنەوە و سوودلێوەرگرتنیان.
گرووپی رۆشنگەری نزیکەی پێنج مانگە دامەزراوە، له سه‌رەتادا ژماره‌ى ئه‌ندامانى كه‌م بوو، به‌ڵام ئێستا زیاتر لە 20 کەسن و تادێت ژمارەشیان زیاتر دەبێت، ئه‌ندامه‌كان پێكهاته‌ى زۆربه‌ى چین و توێژه‌كانى ناو كۆمه‌ڵگه‌ن، لەناو هۆڵێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى رۆشنبیری و هونه‌ری راپه‌ڕین کۆدەبنەوە، تا ئێستاش زیاتر لە 10 کتێبیان خوێندووەتەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن