لەشتى سارد و تیژ دوور بکەونەوە
بەچى رۆژووەکەم بشکێنم؟
+964
ژووری هەواڵ
پزیشکێکى پسپۆڕى قوڕگ و لوت و گوێ، لەبارەى ئەو خواردن و خواردنەوانەى کە رۆژوویان پێدەشکێندرێت، رێنمایى بە رۆژوەوانان دەدات و دەڵێت، دووربکەونەوە لە خواردنەوە سارد و تیژ و غازییەکان.
دکتۆر. سلێمان ئەحمەد سەنگەسەرى، پزیشکى پسپۆڕى قوڕگ و لوت و گوێ بە 964ـى وت،”باشترین شت بۆ رۆژوو شکاندن، خواردنەوە شل و گەرمەکانە، خراپترینیشیان خواردن و خواردنەوە تیژ و ترش و ساردەکانە”.