"نەورۆز بە بەرزی و پیرۆزی رابگیرێت"

خورماتوو بە ئاڵای كوردستانەوە ئاگری نەورۆزی كردەوە

964+

سیروان خورشید

لە قەزای خورماتوو یادی نەورۆز بەرز راگیرا و تێیدا هاوڵاتیان بە جلوبەرگی کوردی و بە ئاڵای کوردستانەوە ئاگری نەورۆزیان کردەوە، هاوڵاتیانی ئەوێ پێیان وایە نەورۆز لە ناوچەكەی ئەوان جیاوازە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پاركی برایەتی لە خورماتوو، ئاگری نەورۆز كرایەوە و هاوڵاتیان بە گوڕوتینێكی زۆر و بە جلوبەرگی كوردییەوە بەشداربوون.

ماوەی دوو ساڵە، جەژنی نەورۆز دەكەوێتە ناو مانگی رەمەزانی پیرۆز، بۆیە ئاهەنگی گەورە سازناکرێت و تەنیا ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە و رێوڕەسمێكی بچوک بەڕێوەدەچێت.

هاوکات ئەمڕۆ بە بڕیاری پارێزگای سەڵاحەدین، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردییەوە، لە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەت لە قەزاکە پشووی فەرمی بوو، بەو پێیەی بەشێکی زۆری دانیشتووانی قەزاکە کوردن و لەو رۆژەدا ئاهەنگ دەگێڕن.

هاوڵاتیانی خورماتوو بۆ 964 قسەیان كردووە و هەموویان كۆكن لەسەر ئەوەی نەورۆز بە بەرزی و پیرۆزی رابگیرێت، چونكە جەژنی نەتەوەییە و دەبێت وەك شوناس و ناسنامە پارێزگاری لێبكرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە مامەیارەوە یەکەم ئاگری نەورۆز کرایەوە

لە مامەیارەوە یەکەم ئاگری نەورۆز کرایەوە