ناحیەى رزگارى
دارستانێک لەسەر رووبەرى 20 دۆنم دروست دەکرێت
964+
میلاد جەلال_گەرمیان
شارەوانى رزگارى لەسەر رووبەرى 20 دۆنم زەوى، دارستانێک دروست دەکات و چەندین جۆر دار و درەخت دەچێنێت کە گونجاوە بۆ کەشوهەواى گەرمیا.
نزیکەی ھەزار نەمام لە دارستانەکە دەنێژرێت، ئەمە دەبێتە چوارەم دارستانی دەستکرد لە ناحیەکە.
ئەرسەلان ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی ناحیەی رزگارى بە 964ـى وت،”ویستمان ئەمساڵ چالاکییەکی جیاواز بۆ یادی نەورۆز بکەین، جگە لە کردنەوەی ئاگر لە کاتی ئێوارە، ئەم دارستانە دەستکردەشمان دروستکرد لەسەر ڕوبەری 20 دۆنم زەوی”.
“ئەمە دەبێتە چوارەم دارستانی دەستکرد لە ناحیەی رزگاری، بەمەش رێژەی سەوزایی لە ناحیەکە 11% تێدەپەڕێنێت”،ئەرسەلان ئەحمەد وای وت.
لە ماوەکانی رابردوو، ناحیەی رزگاری گرفتی ئاودانی درەخت و سەوزاییەکانی ھەبوو، لەبارەی ئەوەی چی دەکەن بۆ پاراستنی ئەم دارستانە دەسکردە، سەرۆکی شارەوانی ناحیەکە ئاماژەی بەوەشکرد،، پێشتر بیرمان لە پاراستنی نەمامەکان کردۆتەوە، بیرێک لە تەنیشت دارستانە دەستکردەکە ھەیە و لەڕێگەی ئەو بیرەوە ئاوی نەمامەکان دەدرێت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح