یەکێکیان باری تەندروستی ناجێگیرە

دوو منداڵ لە ناو بۆدی ئۆتۆمبێلێک کەوتنە خوارەوە

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

ئەو دوو منداڵەی کە خۆیان بە بۆدی ئۆتومبێلێکەوە گرتبوو کەوتنە خوارەوە، هێزە ئەمنییەکان بە خۆیانەوە مەشغوڵ دەکەن

درەنگانێکی شەوی سێ شەممە 18.3.2025 لە گوندی تەل حسێن سەر بەقەزای حەویجە لە باشوری کەرکوک دوو منداڵ کە برای یەکترن لە ناو بۆدی ئۆتۆمبێلێک دەکەونە خوارەوە ، یەکێکیان باری تەندروستی ناجێگیرە بەهۆی ئەوەی سەری بەر تاسەیەکی شەقامەکە کەوتوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

ویسام عەبد جبوری دانیشتوی گوندی تەل حوسێن بە 964ـی وت، ئەو دوو منداڵ خۆیان بە ئۆتۆمبێلێکەوە گرتوە ، بەهۆی خێرای لێخوڕینی شۆفێرەکە نەیان توانیوە داببەزن ، دوای چەند خولەکێک شۆفێرەکە ئۆتۆمبێلەکەی خاو کردۆتوە بەهۆی بونی تاسەیەک و هەردوو منداڵەکە خۆیان فڕێداوەتە خوارەوە ، یاکێکیان باری تەندروستی جێگیرە و ئەوەی دیکەیان سەری بە تاسەکە کەوتوە باری تەندروستی ناجێگیرە ورەوانەی ناخۆشخانەیەکی کەرکوک کراوە.

ویسام وتیشی ، ئەو منداڵی باری تەندروستی جێگیرە وتویەتی ئۆتۆمبێلێکە بەنیازی رفاندنیان بوە،هەواڵگری پۆلیسی فیدڕاڵی دەستی بەڵێکۆڵینەوە کردوە ، دەرکەوتوە لەترسی ئەوەی باوکیان لێیان بدات وتویەتی ئەو ئۆتمبێلە بەنیاری رفاندنیان بوە.

تا درەنگانی شەو خەڵکی کەرکوک لە مەترسییەکانی مادەی هۆش...

تا درەنگانی شەو خەڵکی کەرکوک لە مەترسییەکانی مادەی هۆشبەر ئاگادار دەکرێنەوە