لە ساڵی 2004ـەوە چۆڵە و پەپووی لێدەخوێنێت
کۆشکەکەی مەلیک فەیسەڵ هیچی بەسەر هیچەوە نەماوە و بووەتە وێرانە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
کۆشکەکەی مەلیک فەیسەڵ لە گەڕەکی خانەقای هەولێر، هیچی بەسەر هیچەوە نەماوە و بووەتە وێرانە، لە ساڵی 2004ـەوە چۆڵە و پەپووی لێدەخوێنێت.
رەوا تەیب دوکاندارە لە گەڕەکی خانەقا و بە 964ـی وت، “مێژووی کۆشکەکە کۆنە و لە ساڵی 2004ـەوە چۆڵە، ماوەیەک بەخشراو و بێ خانە و لانەکان کردبوویانە پەناگا، بەڵام ئێستا ئەوانیش رووی تێناکەن”.
رەوا لە باپیری بیستووە کە ماوەیەک مەلیک فەیسەڵی یەکەم لەو کۆشکە ماوەتەوە کە ئێستا بووەتە وێرانە و رۆژبەڕۆژ وەک مۆم دەتوێتەوە.
بەقسەی ئارام رەسوڵ بەڕێوەبەری شارەوانی یەک لە هەولێر، هەموو هەوڵێکیان داوە بۆ پاراستنی، بەڵام کۆنی کۆشکەکە و باران هیچی لەگەڵ ناکرێت و بەرەو لەناچوونی دەبات.
ئێستا کۆشکەکە بووەتە زبڵخانە و هەندێک لە دانیشتووانی گەڕەکی خانەقا زبڵ و خاشاکی تێدەکەن.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری