گرافیک؛ 964+
كارمه‌ندانى 7 بنكه‌ن
ئه‌مڕۆ پاداشتى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان به‌سه‌ر كارمه‌ندانى قه‌ڵادزێ دابه‌شده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بانكى قه‌ڵادزێ بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ دەست بە دابەشکردنی ئەم بڕە پارەیەى كۆمیسیۆن ده‌كه‌ن كه تایبه‌ته به كارمه‌ندانى رۆژى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.
ئه‌و بنكانه‌ى هه‌ڵبژاردن كه كارمه‌ندانى پاداشته‌كه وه‌رده‌گرن، بریتین له قه‌ڵادزێ 1، قه‌ڵادزێ 2 ، ئیسێوه، هه‌ڵشۆ، هێرۆ، سه‌رنگه‌سه‌ر و ژاراوه.
به‌پێی نووسراوێكى ئه‌م بانكه، پاداشتی بەپێی چەند رێکارێک دابەش دەکرێت و پێویسته کارمەندەکەش خۆی ئامادەبێت و کارتی نیشتمانیی و کارتی بایۆمەتری دەنگدانیشی پێ بێت.
دووپاتیشکراوەتەوە، هیچ کەس ناتوانێت لەبڕی کەسی دیکه پارە وەربگرێ
ئەو كارمەندانە، كە فەرمانبەری حكوومەت نەبوون، 250 هەزار دینار وەردەگرن و ئەوانەیشی فەرمانبەری حكومەتن، بڕی 150 هەزار دینار وەردەگرن.
لەپاڵ ئەو كارمەندانە، بڕیار دەرچووە پارە بۆ كارمەندانی یەدەگیش خەرج دەكرێت.