سێ ئۆتۆمبێل ژێرئاو کەوتن

لە شۆراوى کەرکوک ئاو چووەتە چەند ماڵێکەوە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

لە گەڕەکى شۆراوى کەرکوک، بەهۆى کۆبوونەوەى ئاو باران، ئاو چووە چەند ماڵێکەوە و زیانى بە سێ ئۆتۆمبیلیش گەیاندووە.

بەوتەى دانیشتوانى گەڕەکەکە، ئاوەڕۆى گەڕەکەکەیان کێشەى هەیە و هەموو ساڵێک ئەو کێشەیە دووبارە دەبێتەوە.

وەک باسى دەکەن، بەهۆى کۆبوونەوە ئاو لە ئەمڕۆدا، سێ ئۆتۆمبێل ژێرئاوکەوتوون و ئاویش چووەتە ناو 12 ماڵ.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە کۆتاییەکانى ساڵى رابردوو، دابارینی بارانی بەردەوام و پەنگخواردنەوەی ئاو، لە گەڕەکی شۆراو لە کەرکوک لافاوی هەستاندووە و ئاو چووەتە زیاتر لە 15 ماڵ و یەکێک لە قوتابخانەکان، هەروەک دانیشتووانەکەی لەناو ماڵەکانیان گیریان خواردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

شۆراو پڕ ئاو بووە؛ بە مەلە ماڵی کچەکەمم رزگار کرد

شۆراو پڕ ئاو بووە؛ بە مەلە ماڵی کچەکەمم رزگار کرد