پۆلیس لێكۆڵینەوە دەكات
لە کاتی یاریی نەورۆز و جەوییەدا دزی لە چوار ئۆتۆمبێل کراوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە کاتی بەڕێوەچوونی یاریی نێوان هەردوو یانەی نەورۆز و قوە جەوییە لە سلێمانی، لە نزیک یاریگە جامی چەند ئۆتۆمبێلێک شکێندراوە و دزیان لێکراوە.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە 964 وت، شەوی رابردوو لە کاتی بەڕێوەچونی یاریی نێوان نەورۆز و قوە جەوییە لە خولی عێراق، جامی چوار ئۆتۆمبێل شکيندراوە و دزیان لێکراوە.
باسی لەوەش کرد، ئۆتۆمبێلەکان لە دەوروبەری یاریگەکە راگیرابوون و شەو درەنگ بوو، تا ئێستا هیچ کام لەو خاوەن ئۆتۆمبێلانەش داوای یاساییان تۆمار نەکردووە.
سەرکەوت ئەحمەد دەڵێت، پۆلیسی سلێمانی دەستی کردووە بە لێکۆڵینەوە لەو بابەتە و بەدوای بکەراندا دەگەڕێت.
شەوی رابردوو یاریی نەورۆز و قوە جەوییە لە خولی ئەستێرەكانی عێراق، لە یاریگەی نەورۆز كاتژمێر 11:30ی خولەكی شەو دەستیپێكرد و كاتژمێر 1:30 تەواو بوو، یەكەمجاریشە لەم وەرزە یارییەك لە سلێمانی لەو كاتە درەنگدا بێتە ئەنجامدان.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا