چەقۆیان پێبووە

قایمقامیەتی کەلار دەستگیرکردنی 20 گەنجی راگەیاند

964+

ژووری هەواڵ

قایمقامیەتی کەلار دەستگیرکردنی 20 گەنجی راگەیاند و دەڵێت، لەلایەن لیژنەی ئەمنیی قەزاکەوە دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 9.3.2025، قایمقامیەتی کەلار رایگەیاند، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانی قایمقامیەتی قەزای کەلار بۆ مانگی پیرۆزی رەمەزان، بە مەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان، 20 گەنج دەستگیر کران.

لە کاتی گەڕانی لیژنەی ئەمنیی قەزاکە، ئەو 20 گەنجە لە ناو چەند کافتریایەکی جیاواز دەستگیر کراون و هەموویان چەقۆیان پێبووە و دەستگیراوە بەسەر چەقۆکاندا.

ئاوی کەلار رەتیدەکاتەوە بۆرییەکانی ئێسکی تێدا بووبێت

ئاوی کەلار رەتیدەکاتەوە بۆرییەکانی ئێسکی تێدا بووبێت