دیمەنێکی رووداوەکە _ وێنە: هاتوچۆی گەرمیان
بردراون بۆ نەخۆشخانە
بەم بارانە شەش کەس لە ناحیەی رزگاری برینداربوون
964+
ئەحمەد مستەفا
درەنگانی ئەمشەو هەینی 7.3.2025، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە ناحیەی رزگاری شەش کەس برینداربون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
رووداوەکە لە کاتێکدا بووە، شەپۆلێکی باران بارین ژمارەیەک ناوچەی هەرێمی کوردستان و سنووری گەرمیانی گرتووەتەوە، بەڵام روون نییە هۆکاری رووداوەکە تەڕی شەقامەکان بێت، بەڵکو هاتوچۆ لەسەر ئەوە قسەی هەیە.
هاتوچۆی گەرمیان لە بارەی رووداوەکە بڵاوکراوەی هەیە و دەڵێت، روداوەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری هۆندا مینی پاس و فورد تایبەت روویداوە.
بەهۆی رووداوەکەوە، شەش کەس برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، کە شۆفێری ئۆتۆمبیلەکان و چوار سەر نشینی هۆنداکە برینداربوون.
لەلایەن تیمی هاتوچۆی گەرمیانەوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، هاتوچۆی گەرمیان دەڵێ، ئەوە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکەیە.