کەلار

پارچە ئێسک لە ئاوى خواردنەوەدا دۆزراوەتەوە؟

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

ساڵەح سلێمان، لێپرسراوى هۆبەى کۆنتڕۆڵى جۆرى

تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتى ئاوى کەلار پشکنین بۆ ئاوى ماڵان دەکەن و دەیانەوێت دڵنیاببنەوە کە دەنگۆى بونى پارچە ئێسک لەناو ئاوى ماڵانى گەڕەکى راپەڕینى قەزاکە راستە یان نا.

ئێوارەى دوێنێ وابڵاوکرایەوە کە پارچە ئێسک لە گەڵ ئاوى ماڵان هاتووەتە دەرەوە، دواتر بەڕێوەبەرایەتى ئاوی کەلار راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە و سەرەڕای ئەوەی دڵنیایی دەدات لە خاوێنی ئەو ئاوەی بۆ دانیشتووانی قەزاکەی دەنێرن لە رێگەی بۆری ماڵانەوە، ئەو باس و خواسانە رەتدەکاتەوە، کە دەوترێ لە بۆری یەکێک لە ماڵەکان ئێسک هاتووەتە دەرەوە.

ساڵح سلێمان، لێپرسراوی ھۆبەی کۆنترۆڵی جۆری بە 964ـى وت،”یەکەمجارە حاڵەتی لەو جۆرە ھەبێت کە ئێسک یا ھەر پاشماوەیەک لە بۆری ئاوی ماڵان بێتە دەرەوە، بەڵام جارێ دڵنیانین ئەوە راستە یان نا”.

“ئەمڕۆ بە مەیدانی ھاتینە گەڕەکەکە، نمونەی ئاومان لەو ماڵە وەرگرت کە دەوترێت وردە ئێسکى لەگەڵ هاتووە و نمونەى ئاوى چەند ماڵێکی دیکەی دراوسێى ئەو ماڵەشمان وەرگرت بۆئەوەی پشکنینی بۆ بکەین و دڵنیا ببینەوە.”، ساڵەح سلێمان وای وت.

روونیشى دەکاتەوە، ئەگەر پشکنینەکان پاکبن لەماوەی 24 کاتژمێری داھاتوو ئەنجامەکان دەردەکەون، ئەگەریش پشکنینەکان پاک نەبن 48 کاتژمێری پێویستە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

ئاوی کەلار رەتیدەکاتەوە بۆرییەکانی ئێسکی تێدا بووبێت

ئاوی کەلار رەتیدەکاتەوە بۆرییەکانی ئێسکی تێدا بووبێت