دیمەنی یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی قەزای کەلار _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە
"جێگای سەرسوڕمان بوو"
ئاوی کەلار رەتیدەکاتەوە بۆرییەکانی ئێسکی تێدا بووبێت
964+
ئەحمەد مستەفا
ئاوی کەلار سەرەڕای ئەوەی، دڵنیایی دەدات لە خاوێنی ئەو ئاوەی بۆ دانیشتووانی قەزاکەی دەنێرن لە رێگەی بۆری ماڵانەوە، ئەو باس و خواسانە رەتدەکاتەوە، کە دەوترێ لە بۆری یەکێک لە ماڵەکان ئێسک هاتووەتە دەرەوە.
بەڕێوەبەرایەتییە لە روونکردنەوەیەک دەڵێت، دابینكردنی ئاوێكی شیاو و تهندروست، مافێکی سەرەتایی دانیشتووان و ئەرکی بنەڕەتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەلارە.
دەنگۆی بوونی ئێسک لەئاوی خواردنەوەی ماڵێکی کەلار، کە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لەلایەن پەیامنێری کەناڵێکی راگەیاندن بڵاوکرایەوە، بەلای ئێمە و بەشێک لە ئێوەش جێگای پرسیار و سەرسوڕمان بوو، دڵنیاتان دەکەینەوە لە کواڵیتی ئاوی خواردنەوە و لەم پێناوەشدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەلار بە بەردەوامی چاودێری و پشکنینی وردی ئاوی خواردنەوە دەکات بەپێی ستانداردەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.3.2025، لە کاتی دابەشکردنی ئاو لە گەڕەکی راپەڕین لە قەزای کەلار، دەوترا دوو پارچە ئێسک لە بۆریی ئاوی ماڵێک ھاتووەتە دەرەوەم پێشتر سامان رەحیم، بەڕێوەبەری ئاوی کەلار بە 964ى وت، ئێمەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەو بابەتەمان بینیوە، گوایە لە کاتی دابەشکردنی ئاو لە ماڵێک دوو پارچە ئێسک لە بۆرییەکەیان ھاتووەتە دەرەوە.
ئەمشەو لیژنەیەکی بەڕێوەبەرایەتییەکە رۆیشتوونەتە ئەو گەڕەکە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ماڵە دوو ھابەشی ئاویان ھەیە، یەکێکیان بیری ئیرتیوازییە و ئەویتریشیان ئاوی رووباری سیروانە، ئەو پارچە ئێسکانەش گەورەن و گومان ھەیە چۆن بەناو ئەو بۆرییانەدا تێپەڕیوون.