بەشێک لەو ماسیانەی کە لەلایەن راوچییەکان راوکراون. فۆتۆ: پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەڕین
گەرا دادەنرێ
سێ مانگ وەک وادەی قەدەغەی راوە ماسی دیاریکرا
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لە رۆژى 10 ئازارەوە تاوەکو 20ـى حوزەیران راوەماسی قەدەغە دەکرێت.
بە نوسراوی فەرمی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری وەزارەتی كشتوكاڵ، هەر یەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، راپەڕین، زاخۆ، سۆران ئاگادار دەكاتەوە، كە ڕاوەماسی بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگ قەدەغەیە.
لە بڕیارەکەى وەزارەتى کشتوکاڵدا هاتووە “جگە لەوەى لەم ماوەیەدا راوەماسى بەتەواوەتى قەدەغەیە، هەموو کات واتە بە درێژایى ساڵ راوکردن بە (کارەبا، ماددە ژەهراوییەکان، تەقەمەنی و تۆڕى کون ورد) قەدەغەیە”.
قەدەغەى راوەماسى ساڵانە لەم وەرزەدا پەیوەندى بە دانانى گەراوە هەیە.