کامێرای تۆمارکردنی سەرپێچی هاتوچۆ لە هەولێر
هاتوچۆ داوای پابەندی دەکات
پێچەوانەی شەقام بڕۆی کامێراکانی هاتوچۆ تۆمارت دەکەن
964+
ئەحمەد مستەفا
هاتوچۆی هەولێر دەڵێ، لە ئەمشەوەوە پاش کاتژمێر 12:00ی شەو، سەرجەم کامێرا جێگیرەکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی، سەرپێچی “رۆیشتن بە پێچەوانەی ئاراستەی شەقام” تۆمار دەکەن.
بەڵام، بەشێوەی تاقیکردنەوە “تێست” دەبێت، بۆ ماوەی حەوت رۆژ.
ئەو حەوت رۆژە تا 7.3.2025 لە کاتژمێر 12:00 کۆتای دێت و دوای ئەو کاتە، سەرجەم کامێراکانی تیژڕۆیی سەرپێچی “رۆیشتن بەئاراستەی شەقام” تۆمار دەکەن لە سیستمی سزادانی هاتوچۆ و لەسەریان هەژماردەکرێ.
هاتوچۆ داوا دەکات، شۆفێران بەهیچ جۆرێک ئۆتۆمبێلەکانیان بە پێچەوانەی ئاڕاستەی شەقام لێنەخوڕن، بۆ ئەوەی ژیانی خۆیان و شۆفێرانی تر نەخەنە مەترسی، وە دووربن لە سزای پێبژاردن.