دارێکی لە ناوەڕاستی دووسایدەکە رواند

هاوڵاتییه‌ك به‌شێوازێكی جياواز ناڕه‌زایی له‌به‌رامبه‌ر خراپی رێگاى هەولێر – خەبات دەربڕی

964+
دەشتی عارف ـ هەولێر

هلوڵاتییه‌ك به‌شێوازێكی جياواز ناڕه‌زایی له‌به‌رامبه‌ر خراپی رێگاى هەولێر – خەبات دەربڕی و دارێکی لە ناوەڕاستی رێگاكه‌ رواند.

محەمەد عەباس، ئەو هاوڵاتییەیە لەبارەی کارەکەیەوە بە 964ـی وت، بەهەموو شێوازێک گلەییەکانی خۆیان ئاڕاستەی حکومەت کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە، بۆیە ئەمجارە بڕیاریدا بەو شێوازە گلەییەکەی بگەێنێت  رێگاکەیان بۆ چاکبکرێت.

وتیشی “چەند کەسێک بەڵێنیاندابوو بۆ دارچاندنەکەکە لەگەڵم بن، بەڵام کەس لەخۆی رانەبینی و  پەشیمان بوونەوە، حەق بۆ یەک کەس بێت یان 100 کەس هەر حەقە و منیش تەنیا داوای مافێکی سەرەتایی خۆمم کردووە”.

هیواخوازە ئەمجارەیان رۆخنەو گلەییەکانی جێگەی خۆی بگرێت و رێگاکە چاکبکرێت چونکە دەڵێت  “ئەگەر منیش ببمە قوربانی کێشەم نیه، چونکە زۆر کەس لەم رێگایەدا بوونەتە قوربانی”.

ساڵێک لەمەوبەر بڕیاردرا رێگای هەولێر ـ خەبات چاکبکرێتەوە بەڵام کارەکانی تەواو نەکراوە، ئێستاش رێگاکە یەک سایدە و هاتوچۆکردن تێدا زۆر زەحمەت بووە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

بەشێک لە رێگای سەرەکی هەولێر - خەبات دادەخرێت

بەشێک لە رێگای سەرەکی هەولێر - خەبات دادەخرێت