بە نیازبوون بچنە بەغدا

لە کەرکوک 17 پاکستانی و بەنگلادشی لەناو کیسە چیمەنتۆدا خۆیان حەشاردابوو دەستگیر کران

964+

توانا نەقی

ئۆمبێلێکی بارهەڵگری فلات 17 هاوڵاتی پاکستانی و بەنگلادیشی لە نێوان کیسە چیمەنتۆ حەشارداوە بۆ ئەوەی بە قەچاخ بیانگوازێتەوە بۆ بەغدا، لە بازگەی تازە لە کەرکوک دەستگیرکران.

ئەمڕۆ دووشەممە، پۆلیسی کەرکوک بڵاویکردەوە، لە بازگەی تازە توانیویانە 17 کەسی بیانی کە خۆیان لە بارهەڵگرێکدا شاردبووەوە و بەرەو بەغدا بەڕێکەوتوون دەستگیر بکەن.

دەشڵێت، ئەو 17 کەسە بەڕەگەز پاکستانی و بەنگلادشی بوون و ویستوویانە بەو رێگا قاچاخە و خۆحەشاردان لەناو کیسەی چیمەنتۆ خۆیان بگەیەننە بەغدا.

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا ئەو کەسانە بە پێی مادەی 240 لە یاسای سزادانی عێراقی و مادەی 39ـی کەسانی بیانی دەستبەسەرن و رووبەڕووی یاسا کراونەتەوە.

22 کەسی هەڵگری رەگەزنامەی پاکستانی لە سنووری سلێمانی دە...

22 کەسی هەڵگری رەگەزنامەی پاکستانی لە سنووری سلێمانی دەستگیر کران