پلەی گەرمای هەموو کوردستان ژێر سفر بووە

باڵەکایەتی ساردترین و گەرمیان گەرمترین ناوچەکانی شەوی رابردوو بوون

964+

شۆڕش قادری

شەوی رابردوو نزمترین پلەی گەرما لە دەڤەری باڵەکایەتی تۆمار کراوە کە 19- پلەی سیلیزی بووە.

محەمەد کەمال شارەزای کەشناسی بە 964ـی وت،”بەپێی ئەو داتایەی بەدەست ئێمە گەیشتووە، شەوی رابردوو پلەی گەرما لە ناوچەی باڵەکایەتی 19- بووە و لە گەرمیانیش 3- بووە”.

شەوی رابردوو دەڤەری باڵەکایەتی ساردترین شوێن و گەرمیانیش گەرمترین ناوچەی کوردستان بوون

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان چووەتە ژێر سفر پلەی سیلیزی و لە جەلەولا و خانەقین و بەعقوبە و دووزخورماتوو و ئامێرلی و تا نزیک بەغداش، سفر پلەی سیلیزی بووە.

سیروان ساڵحـیش شارەزای کەشناسی لە گەرمیان لە فەیسبووکەکەی خۆی نووسیویەتی، “ماوەی زیاتر لە بیست ساڵە کەشوهەوا زۆر گۆڕاوە، بەدەگمەن شەختەو بەستنی ئاو دەبینین، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 24.2.2025 لە هەموو ناوچەکان بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرمی بۆ ژێر سفری سەدی، دوای چەندین ساڵ جارێکیتر زوقم و شەختە و بەستنی چڵکاوەکانمان بینییەوە”.

بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و سەرماوسۆڵەشی لەگەڵ...

بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و سەرماوسۆڵەشی لەگەڵە

ئەمڕۆ کۆتا رۆژی چلەی زستانە؛ سەرماوسۆڵە بەردەوام دەبێ...

ئەمڕۆ کۆتا رۆژی چلەی زستانە؛ سەرماوسۆڵە بەردەوام دەبێت