کەشەکەی ساردە

لە ناوچەیەکی هەڵەبجە و ناوەندەکانی خوێندنی کەرکوک و سەڵاحەدین سبەینێ پشووە

964+
ئەحمەد مستەفا

پەروەدەی هەڵەبجە راوێژی لەگەڵ پارێزگار کرد و سبەی لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی ناحیەی بیارە، جگە لە قۆناغی 12 ئامادەیی کرد بە پشووی فەرمی، هاوکات پارێزگاکانی کەرکوک و سەڵاحەدین بۆ سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن کردیان بە پشوو.

لە کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە پلەی گەرمی ناحیەی بیارە لە هەڵەبجە یەک پلە ژێر سفر بوو، پەروەردەی هەڵەبجە دەڵێت، بە پشتبەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بوومەلەرزەى هەرێمى کوردستان و نالەبارى کەشوهەواى ناوچە شاخاوییەکان و بەفربارین و سەرما،  بڕیارەکە دراوە.

سبەی ناوەندەکانی خوێندنی ناحیەی بیارە و گوندەکانی، دەتوانن نەڕۆنەوە، تا خوێندکارانی ئامادەیی و قوتابیانی بنەڕەتی و مامۆستاکانیان سەلامەتبن، ئەم پشووە تەنیا خوێندکارانی دەرەکی قۆناغی 12ی ئامادەیی بە بەشەکانی، زانستی، وێژەیی و پیشەیی ناگرێتەوە.

هاوکات بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و لە پێناو پاراستنی قوتابیان و خوێندکاران، رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک بڕیاری داوە، سبەی دووشەممە و دوو سبەی سێشەممە، لە باخچەکانی منداڵان و خوێندنگاکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و ستافی مامۆستایان پشووی فەرمی بێت.

هەروەها بە بڕیاری پارێزگای سەڵاحەدین، بەهۆی ساردیی کەشوهەوا، سبەی دووشەممە لە خوێندنگاکان کرایە پشووی فەرمی، دەوامی فەرمانگەکانیش کاتژمێر 9:00ی بەیانی دەستپێدەکات.

کەرکوک دوو رۆژ پشووی راگەیاند

کەرکوک دوو رۆژ پشووی راگەیاند