دیمه‌نی لابردنى یه‌كێك له زێده‌ڕۆییه‌كان له چه‌مچه‌ماڵ... وێنه: شاره‌وانیه‌كانى سلێمانى.
ئاژه‌ڵیان تێدا به‌خێو ده‌كرد
شارەوانى چەمچەماڵ به شۆفڵى گه‌وره و بچووك زیادەڕۆیى له گه‌ڕه‌كه‌كان لابرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شارەوانى چەمچەماڵ، به‌هاوكارى ئاسایشی قه‌زاكه هه‌ڵمه‌تێكی لابردنى زێده‌ڕۆییه‌كانیان له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كان ئه‌نجامدا، كه بوببونه هۆى بێزارى هاوڵاتیان.
به‌ڕێوه‌بره‌ایه‌تى گشت شاره‌اونییه‌كانى سلێمانى چه‌ندین وێنه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت تیمه‌كانى لابردن زێده‌ڕۆیی به شۆفڵی گه‌وره و بچووك زێده‌ڕۆییه‌كان لاده‌به‌ن.
شاره‌وانى ده‌ڵێت، ئەو شوێن و جێگایانه‌ى وه‌كو زێدەڕۆیی بەشێوەیەکی نایاسایی لە گەڕەکەکاندا دروستکراوبوون له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ بەکاردەهێندران.
هەڵمەتەكه، لەسەر داوا و سکاڵای بەشێک لە هاوڵاتیان سنورى شارەوانى چەمچەماڵ بوو، چونكه وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن بوبونه هۆی دروستكردنى ئاستەنگى و بێزاركردنى هاوڵاتیان.
بڕیار وایە لە رۆژانی داهاتووشدا هەڵمەتەکە بەردەوامی هەبێت و هەموو ئەو زێدەڕەوییانه لاببردرێن کەله سه‌نته‌رى قه‌زاكه دروستكراون و شاره‌وانیش ده‌ڵێت “هەڵمەتە هەوڵێکە بۆ رێکخستن و پاراستنی دیمەنی شەقام و گەڕەکەکانی شارى چەمچەماڵ”.