چەند تونێل و پەناگەیەكی داع*ش* تێكدران

پێشمەرگە و دژەتیرۆری عێراق لە چیای قەرەچوغ هێرشیان كرد

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە زنجیرە چیای قەرەچوغ، پێشمەرگە و دژەتیرۆری عێراق پێكەوە هێرشیان كردووەتە سەر چەند تونێل و پەناگەیەكی چەكدارانی داع*ش* و رووخاندوویانن.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق ئەمڕۆ هەینی 21.2.2025 بڵاویكردەوە، هێزەكانی دژەتیرۆری عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە لە زنجیرە چیاكانی قەرەچوغ لە سنووری قەزای مەخمور، ئەركێكیان ئەنجام دا و توانیان 18 پەناگە و 7 تونێلی چەكدارانی داعش بڕووخێنن.

هەروەها ئاماژەی بەوەش كردووە، هەر لەو شوێنانەدا پاشماوەی تەرمی چەكدارانی ئەو رێكخراوە و چەك و تەقەمەنی و ئامێری وزەی خۆر دەستیان بەسەردا گیراوە.

شاندەكە وردەكاریی زیاتر و كاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكەی ئاشكرا نەكردووە.

خۆى بریندارە؛ گولـلە تۆپێک لە نزیکى ئۆتۆمبێلى پێشمەرگ...

خۆى بریندارە؛ گولـلە تۆپێک لە نزیکى ئۆتۆمبێلى پێشمەرگەیەک کەوتە خوارەوە