مەکسیک بە سەگە بەناوبانگەکانی فریای تورکیا دەکەوێت

+964

هێرۆ مەولودی

مەکسیک 16 سەگی تایبەت بە فریاکەوتنی کە ناوبانگی جیهانیان هەیە، بە فڕۆکەی تایبەت بۆ وڵاتی تورکیا نارد.
بەشێک لەو سەگانە بە رزگارکردنی سەدان کەس لە کاتی بوومەلەرزەکەی ساڵی 2017ـی مەکسیک ناوبانگیان دەرکردووە.
وڵاتی مەکسیک کە خۆی لە سەر هێڵی بوومەلەرزەیە، خاوەن چەندین تیمی شارەزا و بە ئەزمونە لە بواری یارمەتی و رزگارکردنی لێقەوماوان لە ناوخۆی وڵات و لە کاتی رووداوێکی جیهانیشدا یارمەتی وڵاتان دەدات.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردۆتەوە، ئەو سەگانەی مەکسیک رەوانەی تورکیای کردووە لە جۆری مالینۆئیسی بەلژیکییە، لەگەڵ تیمێکی تایبەتی فریاکەوتن بۆ هاوکاری رەوانەی وڵاتی تورکیا کردووە.